شەڕێکی چەکداری لە مێردین: ٣ کوژراو و ٧ بریندار

لە شاری مێردین لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداری لە نێوان دوو خانەوادە ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە گوندی سەلاخ سەر بە شاری مێردین لە نێوان دوو خانەوادە رووی دا.
بە پێی ئیدعاکان، لە سەرەتا لە نێوان خانەوادەکانی ئۆنجەل و ئەربۆغا شەڕەقسە دەستی پێکرد و دواتر شەڕەکە گەورە بوو گۆڕا بە شەڕی چەکداری.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣یان بە سەختی ١٠ کەس بریندار بوون.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی تەندروستی و جەندرمە رەوانەی ناوچەکە کران.
بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانە کران.
٣ کەس لە بریندارەکان بە ناوەکانی عبدالقادر تەمەن ٢٣ ساڵە، عبدالباقی تەمەن ٤٩ ساڵە و ئۆزجان تەمەن ٢٣ ساڵە لەگەڵ تەواوی هەوڵەکان گیانیان لەدەستدا.
تیمەکانی جەندرمە دەستیان بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی ئەمنی لە گوندەکە و بەردەم نەخۆشخانە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەزگای ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە شارۆچکەی مدیادی پارێزگای مێردین بەرنامەیەک بە ناوی "شەوی شەهیدەکان و بەرخۆدانی فەلەستین" رێکخست.
لە شارۆچکەی گۆلەی پارێزگای ئەردەخان پلەی گەرما وەک ٣٣.٨ ژێر سفر تۆماڕ کرا.
لە هەرێمی تەلانگانای وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیێکی نهێنی لانیکەم ٢٥٠٠ مریشک مردار بوون.